Jump to content

بایەقوش لە هەر شوێنێ بخوێنێ

From Wikisource
بایەقوش لە هەر شوێنێ بخوێنێ (1950)
by پیرەمێرد
305517بایەقوش لە هەر شوێنێ بخوێنێ1950پیرەمێرد
بایەقوش لە هەر شوێنێ بخوێنێ یا خێوی ئەمرێ، یا ئەیڕووخێنێ
ئەم شارە کە وەک بەهەشت ئەنوێنێ کە ڕەشەبای بوو خۆشی نامێنێ
خوا پاراستووینی لە ئاگری «هیتلەر» یاخوا بە بێ غەم تیا بەرینەسەر
کە لە شەڕ دوورین خودامان یارە با هەر سەیران بێ لە «گردی یارە»
جوولەکە بە قین «هامان» ئەکوژن ئێستا بۆ خوێنی «هیتلەر» نامژن؟
ئەسڵی دوژمنی ئەوان هیتلەرە خوێنڕێژی هیتلەر لەحەد بەدەرە
بەڵام وا تیری خوای لێ کەوتە کار هەر وا بزانن بۆی کەوتنە هاوار
چ خوابەردارە، ئەم ترس و لەرزە ئەم خوێنە گەشە لە ڕووی ئەم ئەرزە؟
بە زگێ برسی و بە زگێ تێرین لێمان ناگەڕێن کە خۆش ڕابوێرین
من هەرگیز بۆ خۆم ناپاڕێمەوە وا من ڕۆییوم ناگەڕێمەوە
بەڵام بە هیوای خاکی کوردستان وەک هەڵدەگرێ بێ بە گوڵستان
دەستەی لاوانی خوێندەوارەکان ئەگەر تێکۆشن بە دڵ و بە گیان
نزیکە خاکمان ببێ بە ئیکسیر هەموو یەک کەون بە ڕا و بە تەگبیر
کە دەست لە دەست بێ قووەت لە خوایە هیچ شوبهەت نەبێ کە ئەمە وایە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 605
1940/08/01


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).