باوەڕ مەکە بە ڕیشی درێژ پرچی گرژ و لوول
Appearance
باوەڕ مەکە بە ڕیشی درێژ، پرچی گرژ و لوول | ئیمانی پوختی مەتڵەبە ئەمری خودا و ڕەسوول |
سۆفی وەرە بەحەزرەتی شێخ سوێندی تۆ ئەدەم | بەسیە گورێز و خەڵوە و دانیشتنی مەلوول |
بەم گرمەگرم و دەنگە کە عالەم لە خەو ئەکا | ئایا کەلامی ئێزەدی بۆ تۆ ئەکا نزوول |
ڕێیەکی ڕاستە دینی موبینی محەمەدی | ئیفراتی ناوێ، لادە لە فیکری بەد و فزوول |
ئنجا بە سیدقی سافەوە ڕەنجێ بدە هەتا | یەزدانی پاک موعاوینی تۆ بێ على الأصول |
دەروێش لە داخی حاڵەتی تۆ دڵ موشەووەشە | بەم زیللەتە سەعادەتی دونیات ئەکا ئوفوول |
فایق دەمێکە تەرکی خەرافاتی کردووە | ئیمانی ساغە، بۆ چی لە ڕێی حەق بکا عدول |
1939/01/16
بەغدا
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|