باوکم و دایکم کە کەوتنە کایە
Appearance
ڕۆژێک قانع ئەڵێ بە کوتەک: ڕۆڵە ژنت بۆ دێنم. کوتەک ئەڵێ: بابە ژن ناهێنم. قانع ئەڵێ: ڕۆڵە هەر لەسەر بێشکە بۆم مارە کردوویت، کچی خزمێکی خۆمانە و ئەبێت بۆت بگوێزمەوە. کوتەک بەم شێعرانە ورامی باوکی ئەداتەوە.
باوکم و دایکم کە کەوتنە کایە | منیان خستە ناو دنیای بێ مایە |
بۆ شەڕە شەق و جەفای ڕۆزگار | بۆ دەردی سەری و ڕەنجی بێ شومار |
شەرتە من هەرگیز نەکەومە کایە | کەس نەخەمە ناو دنیای بێ مایە |
گەر مناڵ بۆ نان نەگرێ دامانت | بابە تۆ چۆن وا ئەگا بە گیانت؟ |
ئەگەر تۆ باوکی خۆشت نەناسی | من تۆم چاک دیوە زۆر بە کەساسی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|