بانگێک بۆ پۆڵ ڕۆپسن
Appearance
ئەی بولبولی ئاشتیخوازیی، پۆڵ ڕۆپسن! | ئەو شێتانەی لە خوێندنت ئەترسن |
دەمیان گرتی، نیازیان هەبوو ئاوازە | قەدەغەکەن لە گوێچکەی دنیای تازە |
بەر نەگیرا بۆیان لە ڕۆژ، ناچار بوون | ڕێی فڕینت لێ ببەستن بۆ دەرچوون! |
ئەو شێتانەی ساز و کەمان ئەشکێنن، | بولبول ئەگرن، پەڕی باڵی دەردێنن، |
نایەڵن بێی، بۆ گەلانی ڕۆژهەڵات | بەستە بڵێی، تیژ کەی ئاگری خەبات! |
ڕۆژهەڵاتمان: لای ڕووناکی ئاشناتە، | لای شەویشی بێدارە، دڵی لاتە، |
چاوەنواڕین قەفەسی کۆن بشکێنی، | پەساپۆرتی دەنگ لە سنوور بنوێنی، |
(جۆلیۆ نەیوت: ڕاستی و گۆرانیی ڕۆپسن | بێ پەساپۆرت سنوور ببڕن، نەترسن؟) |
بمانگەیتێ و بە ئاوازەی وەک هەنگوین | لە ناومانا بخوێنی بۆ: ئاشتی و ژین! |
وا بخوێنی کە سپی و زەرد لەگەڵ ڕەش | گوێت بۆ شل کەن وەک یەک دڵ و وەک یەک لەش! |
تینووی گیانی گۆرانیتن، پۆڵ ڕۆپسن! | پۆڵ ڕۆپسن! ئەی پۆڵ ڕۆپسن! ئەی پۆڵ ڕۆپسن! |
سپی و زەرد و ڕەشی ڕێگای یەک گرتن | پاڵەوانی ئاشتی! بولبولی وتن! |
تا ناو دۆڵی دوور و کلای کوردستان، | ناو و دەنگت ئاشنان بە گوێچکەی ئینسان |
کوڕی ساوای حەوت ساڵانم ئەتناسێ، | ناوت ئەبا، وەک هی مامی دراوسێ! |
1954
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|