Jump to content

بام ڕۆژانەکەم یەک دوو قڕان بێ

From Wikisource
بام ڕۆژانەکەم یەک دوو قڕان بێ (1952)
by فایق زێوەر
305206بام ڕۆژانەکەم یەک دوو قڕان بێ1952فایق زێوەر
بام ڕۆژانەکەم یەک دوو قڕان بێ

خواردنم وەکوو سەپان و شوان بێ
با لەشم ڕووت و دەردم گران بێ

بەڵام تا مردن بێ درۆ کردن عەشقی نیشتمان دەرناکەم لە گیان
بام بۆ زۆرداران بچەوسێمەوە

با لە بێگاریان نەحەسێمەوە
شپرزە نابم هەڵ ئەسێمەوە

چونکە تا مردن بێ درۆ کردن بەرزیی وڵاتم بۆتە ئاواتم
هەرچەند جێگەی خەڵق کۆشک و تەلار بێ

جێی منیش قۆختە و زنج و دەوار بێ
بەڵام پێویستە کە شوێنم دیار بێ

بە بوون و نەبوون بە پەستیی گەردوون لە خزمەت کردن نابم تا مردن
بە قسە و نووسین بە دەست و زوبان

هەوڵ ئەدەم کوردی نەبەردی زەمان
بخەمە سەر ڕێی بڵندی ژیان

هەتا کورد زوبان لە خۆشیی ژیان بێ بەهرە نەبن چ پیاو و چ ژن
ئەمەوێ عالەم تێ بگەیێنم

بیری نوێ لەناو کوردا ئەچێنم
ڕەگی بیری کۆن لەبن دەردێنم

دەسیسەی ناپاک ئەنێمە ژێر خاک ئاواتی دوژمن دەردێنم لەبن
نامەوێ بژی کۆنەپەرستی

ئاو ئەدەم بە خوێن گوڵی سەربەستی
پێم قووت نادرێ دیلی و ژێر دەستی

بە دەنگی دلێر وەکوو بێچووە شێر هاوار ئەکەم من بڕووخێ دوژمن
بەڵام پێویستە ئاوەڵەکانم

بە کوڵ ئەوانیش شان بەنە شانم
بۆ بەرزیی کورد و بۆ کوردستانم

هەتا پیر و جوان یەکدڵ یەکزوبان بەختی نەکەین خۆ نابین سەربەخۆ

1947/08/21


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).