بارانی نیسان دوڕ و گەوهەرە
Appearance
بارانی نیسان دوڕ و گەوهەرە | لە ڕاستی ئێمە ژاڵەی بێ بەرە |
فریشتەی ڕەحمەت لە تەقەی بۆمبا | هەڵفڕییەوە، ڕەنجمان چوو بە با |
خوا فەرمووی: دنیا! بچۆرە بنە | ڕوو بکەرە ئەوەی، کە ڕووی لە منە |
کەچی دنیای کەچ پێچەوانەی کرد | هەرچی خوا نەیویست، خۆی بۆ ئەوە برد |
ئێستاش ئەوانەی کە خوێن ئەڕێژن | هەندێ بەدنمەک چاکیان ئەبێژن |
بە نانی «عێراق» پەروەردە ئەبن | کەچی بە نەزمی «نازی» ئەنووزن |
ڕەحمەت لەو کەسەی «ئەسپێ» ئەکوژێ | لە باخەڵیایە و خوێنی ئەمژێ |
نیسکی «مۆریاس» و هەرزنی «ڕەنگاڵ» | بێ بەروپشتن، بۆ کەس نابنە ماڵ |
لەم سیاسەتەی ئینگلیزە ناگەم | پیاوی بەدنمەک ئەخاتە پێش دەم |
پیرەمێرد ئەڵێ: پیاوێ سەرکەوێ | ئەبێ دوڕناس بێ، کووژەکەی نەوێ |
دەربارەی ناکەس پیاوەتی مەکە | بە کوڵ بیبەیتە «کەعبە» لەک، لەکە! |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 665
1942/04/09
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|