ئەی یادی لەبت، هەمدەمی شەوگاری درازم
Appearance
ئەی یادی لەبت، هەمدەمی شەوگاری درازم | وەی زوڵفی خەمت، یەک بەیەکی مەحرەمی رازم |
شەوگارە لە خەودا، بەخەیاڵی ڕوخ و گێسووت | گا مەجمەرە ئەفروز و دەمێ چەنبەرە سازم |
تیری موژە دڵدۆز و خەمی هیجرە جگەرسۆز | تۆ خۆت بدە ئینساف، دەگەڵ کێهە بسازم! |
هەرچەندە بڕا پای ئومێدم لە جەنابت | دیسان بەسەری زوڵفەوەیە: دەستی نیازم |
میهری ڕوخی زیبات بەئەفسانەیی زاهید | دەرناچێ لە دڵ، زەحمەتی بێهوودە؛ چە لازم! |
مەحکوومیی بەندە، بەشەهان ڕەسمە، بەڵا من | مەحموودم و بەندەیی سەری دوو زوڵفی ئەیازم |
کەعبەی ئەمەلی ئەهلی وەفا، تۆی بەحەقیقەت | بنواڕە من و ڕەنجی بیابانی «حیجاز»م |
بەم تەرزە، کە تیرت لە دڵی مە گوزەری کرد | زیبەندەیە بەو شەستی کەماندارە بنازم |
هەر تاوە بەڕەنگێ بە ئەدەب خۆ دەنوێنێ | هاوارە لە نەیڕەنگی بتی شوعبەدەبازم |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|