Jump to content

ئەی گوڵ بە گوێرەی قسەت وا دیارە

From Wikisource
ئەی گوڵ بە گوێرەی قسەت وا دیارە (1965)
by مینە جاف
304040ئەی گوڵ بە گوێرەی قسەت وا دیارە1965مینە جاف
ئەی گوڵ بە گوێرەی قسەت وا دیارە تو دولبەرتری لەو شەدەلارە
نەسرین و سونبول گەزافیان داوە ئەوان جوانترن لەو زڵفە خاوە
شمشادیش ئەڵێن لە ناوی گوڵشەن لافی لێداوە خۆی کردوە بە پەن
ئەی گوڵ گوێ بگرە من بۆت بەیان کەم فەرقی ئێوە و یار بۆ تۆ عەیان کەم
بەڵێ تۆ ساحێب ڕەنگی پەمەییت ناسک و لەتیف شیرینی سێویت
کوا خاڵێ لە ڕووت ماوی و شیرین بێ کوا سیا زوڵفان قەوس جەمین بێ
کوانێ گەردنی وەک بلوور بێ گەرد کوا سێوی هەمان سوور و سپی و زەرد
کوا باڵای بەرزی عەرعەرت کوا عیشوەی دیوە جگەر پەیکەرت
نەسرین و شەوبۆ سونبول پەخشانت پەرچەم ئاڵۆز و زوڵف پەرێشانت
فەقەت ڕوخسارێ بگڕێ وەک فانۆز یا خۆ دوو دیدەی بیمار و ئاڵۆز
هیچ کامیان نییە هەر پەرچەم تاتان نەگەردەن بلوور نە شیرین شێوان
شمشاد و سەرو و تووبا و نەیشەکەر بەڵێ گشت بەرزن باڵا دڵ پەیکەر
ئەمما نیانە کوڵمی پەمبەیی ئەگریجەی تاتا و چەنای لیمۆیی
ئەی گوڵ تو خوا خۆت لە حەق لا مەدە ویجدانت ببێ خۆت ئینساف بدە
ئەم ئەوسافانە من بەیانم کرد هەموویان حەق بوو یا کتمانم کرد
ئەی گوڵ نە وەک من سەد وەکوو مینە شایەتی ئەدا کە ئەو شیرینە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).