Jump to content

ئەی گوڵڕوخی زیبایی من، قەدسەروی دڵڕوبایی من

From Wikisource
ئەی گوڵڕوخی زیبایی من، قەدسەروی دڵڕوبایی من (1967)
by عاجز
303294ئەی گوڵڕوخی زیبایی من، قەدسەروی دڵڕوبایی من1967عاجز
ئەی گوڵڕوخی زیبایی من، قەدسەروی دڵڕوبایی من مەلحەمی جان شیفایی من جارێ نەزەڕ کە لایی من
ڕەحمێ بکە بە بولبولان بۆ دەفعی ئازاری دڵان تۆی غونچەیی باغی گوڵان لای دڵی بێ نەوایی من
ئەگەر لە دەست و پەنجەکەت نەختێ نەکەی کەم ڕەنجەکەت قەسەم بە لار و لەنجەکەت زێدە دەبی سەودایی من
بە فیکری زولف و پەرچەمت دڵ کەوتە گێژاوی غەمت دوورە لە بەزمی دەم دەمت حەبیبی پڕ جەفایی من
گەر سۆفیی و شێخ و مەلا ڕووی تو لە وەقتی ئینجلا ببینن دەبنە بەر بەڵا وەک دڵی بەر بەڵایی من
مایەیی ژینە چاوەکەت ئافەتی دینە ناوەکەت مەستم بە بۆی گوڵاوەکەت لوتفێ بکە لەیلایی من
هەر تۆی کە مەحبووبی منی هەر تۆی کە مەتلووبی منی هەر تۆی کە مەڕغووبی منی لە عالەمی دونیایی من
ئەگەر بزانی حاڵەتم کە لێم بڕاوە تاقەتم کوشتەیی یێک ئیشاڕەتم دەبی بە ئاشنایی من
ئەی شۆخی نازەنینی من ئەی مەلحەمی برینی من غونچەیی مەهجەبینی من تۆی باعیسی سەدایی من
ناڵەو و زاری تا بەکەی فرمێسکی جاری تا بەکەی حاشا لە یاری تابەکەی پاپایی ئەورووپایی من
بولبولی دەوری غونچەمە تووتیی پڕ لە نەغمەمە مەجڕووحی خەدد و کوڵمەمە ویسالی تۆ دەوایی من
دەوای منە ویسالی تۆ چرای منە جەماڵی تۆ سەفای منە خەیاڵی تۆ لەلای تووە بە قایی من
بە چاو و خەدد و گەردەنت بە پەرچەمی ملەووەنت هەوایی شەرقی ئەردەنت وێرانی کرد بەغدایی من
غەمگین و پڕ لە داغە دڵ چاونۆڕە بێ لەو باغە گوڵ کە چونکە شەوچراغە شل گڵۆپی کەهرەبایی من
جەفا بەسە وەفا بکە عاجز بە وەسلت شا بکە لە غەمخۆری ڕەها بکە ئەو دڵی موبتەلایی من


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).