Jump to content

ئەی پەپوولەی هەژاری ڕەنگاوڕەنگ

From Wikisource
ئەی پەپوولەی هەژاری ڕەنگاوڕەنگ (1952)
by فایق زێوەر
305194ئەی پەپوولەی هەژاری ڕەنگاوڕەنگ1952فایق زێوەر
ئەی پەپوولەی هەژاری ڕەنگاوڕەنگ بفڕە بۆ خۆت بەسەر گوڵ و چەمەنا
لە شەقەی باڵ بدە بە سەد ئاهەنگ لە دەرودەشت و ناو چیا و دەوەنا
***
چەندە جوانە کە ئەفڕی پێچاو پێچ هەر هەناسەی لە شوێنێ میوانی
ڕێی فڕینت بڵند و خوار و خێچ بێ وەی و شادمان و خەندانی
***
خۆزگە دوو باڵی چەشنی تۆم دەسەکەوت پێی بچوومایە ناو چەمەن بەبەیان
گوڵ زیارەت بکەم بەڕیز شەش و حەوت هەڵمژم بۆن و ماچ بکەم پەڕەیان
***
خۆزگە وەک تۆ بە تاقی تەنیایی ڕامبواردایە دوور لە خەڵقی زەنجین
جێم چەمەنزار ئەبوو بە شەیدایی بێ غەم و دەرد و دوور لە بوغز و قین
***
خۆزگە وەک تۆ لە گۆشەی دنیا تێ بگەیمایە چەندە سەربەستی
بێ غەم و کەڵکەڵەی جیهان و سزا وەکوو تۆ دوور ئەبووم لە دڵپەستی
***
ئەی پەپوولەی هەژاری ئێسک سووک تۆ بەسەزمان و هێمن و مەزڵووم
بیری گەورەت هەیە و سەرێکی بچووک فەلسەفەی ژین لە تۆ بووە مەعلووم
***
ئەی مەلی بێ هەوا و کیبر و غوروور بفڕە بۆ خۆت بە عەرد و ئاسمانا
بفڕە بۆ خۆت بەزەمزەمە و بەسروور کەمە هاوتات لە کردەوەی جوانا

1942/12/18
سلێمانی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).