ئەی وەتەن من تێ ئەگەم بۆ شین و زاری کارتە
Appearance
ئەی وەتەن من تێ ئەگەم بۆ شین و زاری کارتە | بۆ نەبوونی عیلمی بەرزی گەورە و سەردارتە |
ئاخ و داخ و ئاهی سەردی تۆ سەبەب ئەم دوانەیە | خۆپەسەندی و غایەویستی گەورەکانی شارتە |
تۆ ئەگەر سەبرت ببێ وا باخەکەت هاتۆتە بەر | نەونەمامی ڕیزی مەکتەب پاکی خزمەتکارتە |
وا نەزانی هەر بەتەنها گەنجەکانت عاجزن | بیریان کردۆتەوە پیریش هەموو خەمبارتە |
قەت نەناڵێنی بڵێی بێ پشتیوان و بێ کەسم | شاخی سەخت و کێوی بەرزت شیری جەوهەردارتە |
داخی جەرگی عالەمی ئەمڕۆ بە شەرق و غەربەوە | ڕەنگی شینی کێوەکان سەوزە و گوڵزارتە |
فەرقی تۆ و لوبنانە بەینی ئاسمان و ڕووی زەمین | ناڕەواجیی تۆ، ئەزانم بەختی چەوت و لارتە |
چەشمەکانت تێ ئەگەن خۆشتر لە ئاوی کەوسەرە | ئەهلی غەربی بۆیە دایم تالبی کڕیارتە |
ڕۆژەکەت ڕووناکە ئەمڕۆ وا هەلت کەوتۆتە دەس | گەر لە دەستت بێتە دەر ئەمجارە ئاخرجارتە |
گەر ئەپرسی حاڵی موفتی ئاهـ و ناڵەی بۆ چییە؟ | عاشقی دەشت و دەر و شەیدایی بەرد و دارتە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|