ئەی وەتەن زۆر دولبەرە دەشت و دیارە جوانەکەت
Appearance
ئەی وەتەن زۆر دولبەرە دەشت و دیارە جوانەکەت | نەشئە بەخشایە بە حەققت مەنزەر و سەیرانەکەت |
مەڵهەمی زامی دلی ناسۆری خەم باران ئەکا | سروەیی بۆ عەمبەری خۆر کەوتن و عەسرا نەکەت |
ئەی وەتەن بۆ داهی و مونسیف بەهەشت ئیسبات ئەکا | لالەزار و گوڵشەنی سەحرا و دەشت و بانەکەت |
ئیشتیباهی لا ئەچێت بێ فێڵ ئەڵێت ڕیزوان هەیە | هەر کەسێ بڕواتە سەیری شاخ و دارستانەکەت |
ئەی وەتەن باوەڕ بە ئایەی وەسفی ڕووی خۆری ئەکا | کافری موتڵەق ببینێ بەزمی چاو بازانەکەت |
دەفعەیێکی تر بە غیلمان سەربەخۆ ناڵێ نییە | چاوی کەوتە گەنجەکان و کۆمەڵی لاوانەکەت |
ئەی وەتەن دڵ گەرمە، ئیمڕۆ من تەلەبکارم لە حەق | زوو بە زوو پاڵتاوی ئازادی بکەیتە شانەکەت |
کۆمەڵێ بگرن بە خۆشی ئەشرەف و سەردارەکان | بیخۆنۆ شەکراوی ئازادی لە لای سوڵتانەکەت |
ئەی وەتەن ئەو ڕۆژە مینە بێت و موژدەی پێ بدا | چەن خۆشە بەو موژدە ساڕێژ بێ دڵە پڕژانەکەت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|