ئەی وەتەن بۆ سیسە ڕەنگت وا پەشێوە حاڵەکەت
Appearance
ئەی وەتەن بۆ سیسە ڕەنگت وا پەشێوە حاڵەکەت | شەوقی ئیقبالت نەماوە، وێران دیارە ماڵەکەت |
لەشکری عیلم و فنونت چی بەسەر هات، کوێ ڕۆیی | وا زەلیلی دەستی جەهلە، عاقڵ و هۆشیارەکەت |
عەسکەری غەم لاوەکانی تێکشکان و ڕایفڕان | بۆیە ئەسیرن وا بە جارێ نازک و نازدارەکەت |
ڕەببی مووسایەک بنێرە قەومی کورد گشت یەکبخا | یا دەلیلێ تۆ عەتا کە بۆ کوردە هەژارەکەت |
خۆ ڕەزامەندین ئیلاهی، دەربچێ با ڕۆح و جان | با نەمێنین و ڕزگار بین گشت لە دەست ڕۆژگارەکەت |
تۆ لە مەزڵووم مەگرە عەتەب ئەی وەتەن سەدجار دەخیل | با سەراسەر خۆ لە قوڕ نێم بۆ کوردەکەی غەمبارەکەت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|