ئەی وڵاتم ئەی وڵاتم
Appearance
ئەی وڵاتم، ئەی وڵاتم | نشتمانێکی چ جوانی |
مەستی حوببی تۆم سەراپا | تۆش قوبووڵ کە حوببی جانی |
*** | |
ئەو دەمەی دڵ پڕ زووخاوم | بۆ سروورم تێ ئەکۆشی |
خۆ ئەگەر خەو بێتە چاوم | جێگە خەوبینینی خۆشی |
*** | |
گۆشت و ئێسقانم لە تۆیە | خوێنەکەش وا جێی دەمارە |
شەوکەت و شانم لە تۆیە | ژینی بەرزیشم لە دیارە |
*** | |
ئێسکی ئەجدادم لە تۆدا | دیارە وا گشتی ڕزیوە |
تۆ لەش و گیانت بە من دا | ژینی خۆم لەم خاکە دیوە |
*** | |
من کوڕێکی گیان فیداتم | تۆش تەواو دایکێکی چاکی |
من کە سەربەستە حەیاتم | هەوڵ ئەدەم بۆ تۆ بە پاکی |
*** | |
بۆ ئەوەی تۆ پڕ سەفابی | خۆشە لام سەختی کە چابی |
هەر ئەکەم مەدحت کە جوانی | وەختی ئێوارە و بەیانی |
1942/07/31
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|