Jump to content

ئەی نەوەی کورد

From Wikisource
ئەی نەوەی کورد (1962)
by ئەسیری
307897ئەی نەوەی کورد1962ئەسیری
ئەی نەوەی کورد، ڕۆڵەی شیرین بەسیە بێهۆشی و، خەوی سەنگین
لە دەمێکی نەهات و ڕۆژی ڕەشین ئاهـ ئەکێشین و دڵ دەگوشین
دەردی دڵ هێندە زۆرە وا دەهەژین بەرخۆری باخی ئێمەگەل لە خۆشین
ئەی نەوەی کورد ڕۆڵەی شیرین بەسیە بێهۆشی و خەوی سەنگین
تێ بنۆڕین لە کاری خۆ، کوردان گەل پەرێشان و نیشتمان وێران
گەورە و گچکە مات و سەرگەردان بێکەس و بێ پەناو دڵ بوریان
ئەی نەوەی کورد ڕۆڵەی شیرین بەسیە بێهۆشی و خەوی سەنگین
تێ بنۆڕین لە میللەتانی دی چۆن دەژین سەربەخۆ لە ڕووی زەوی
خێوی سەرباز و دەوڵەتانی قەوی بێجگە لە کورد کێ لە پاش و خوار و نەوی
ئەی نەوەی کورد ڕۆڵەی شیرین بەسیە بێهۆشی و خەوی سەنگین
ئەی کەسی بێکەس و پەنای هەژار بەزەییت بێ بەکورد خوا هاوار
وا وەڕس بووین لە گیان لەلەش بێزار مووچەمان ئاخوداخ و دەرد و ئازار
ئەی نەوەی کورد ڕۆڵەی شیرین بەسیە بێهۆشی و خەوی سەنگین
گەل نەماوە کەشەنگ و وڕ ئێستا گشتی وریا بووە و لەخەو هەستا
خۆی لەجێی ڕاوەشان و ڕاوەستا سەربەخۆ و ڕێک ئەژین هەموو ئێستا
ئەی نەوەی کورد ڕۆڵەی شیرین بەسیە بێهۆشی و خەوی سەنگین
دەوڵەمەنمان خەریکی خۆراکە لاتمان گیانی تیا نییە و لاکە
سەروەری گەل، ئەسیری بێباکە پۆلی زانایە، دەردی هەر خاکە
ئەی نەوەی کورد ڕۆڵەی شیرین بەسیە بێهۆشی و خەوی سەنگین


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).