ئەی نیگاهی تۆ شیفایی تەندروست و نامیزاج
Appearance
ئەی نیگاهی تۆ شیفایی تەندروست و نامیزاج | عالم الله ئینتیزارن تۆ بیاندەیتێ عیلاج |
شەو بە میوانی دڵ و ماڵی فەقیری خۆش بکەی | لائیقە دەروێش و پاشا بی، بسێنێ خەرج و باج! |
بەندەگی دەرگانەکەت چاتر لە ڕوتبەی شاهیە | بەندە فەرمانن هەموو سوڵتانی خاوەن تەخت و تاج |
وا لە دووری تۆ پەرێشانم کە ڕۆحم هاتە لێو | تۆ وەرە یا ڕۆحی شیرینم بسێنە یا عیلاج |
سابیری حەقوێژە گەر خوێنی بڕێژن في المثل | نەقش ئەکا ڕوویی زەوی مانەندی مەنسووری هەلاج |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|