ئەی نووری ڕوویی پاکت خۆراک و بەرگی ناسە
Appearance
ئەی نووری ڕوویی پاکت خۆراک و بەرگی ناسە | شەمس و قەمەر زیایان لەو نوورە ئیقتیباسە |
هاواری ڕووت و برسی، ئاڵایە عەرش و کورسی | ئیحسانە گەر بپرسی، ئەسبابی ئەم ئەساسە |
عالەم کە نیوەسووتە، سووتاوی شەمعی ڕووتە | عینوان و ئارەزووتە، بێ حوڕمەت و کەساسە |
سەر بێنە باڵەخانە، غەوغایی عاشقانە | خورشید و مانگ نیهانە، بە دووکەڵی نەهاسە |
عاشق دڵی برینە، هەناسەی ئاگرینە | شەو خەوتنی گرینە، بە ڕۆژ خۆری لیباسە |
عاشق بە سۆز و گریان، دێوانە ڕووت و عوریان | ئازار و دەردیسەریان، ئاسایش و کراسە |
فەرموودەیی حەکیمە، هەرکەس دڵی سەقیمە | موعالەجەی عەقیمە، تا ئاخری هەناسە |
ناس ئینتیزارە دائیم، میسلی ئازانی سائیم | بۆ دەفعی لەومی لائیم، جارێ بڵێ چ باسە؟ |
هەرکەس بچێتە مەکتەب، ئاخر ئەگاتە مەتڵەب | سابیر ئەگەر موخاتەب، پیری خوداشوناسە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|