Jump to content

ئەی مەسیحا لەب بە چاوانی نەخۆشت یەک نەفەس

From Wikisource
ئەی مەسیحا لەب بە چاوانی نەخۆشت یەک نەفەس (1969)
by سابیری
306539ئەی مەسیحا لەب بە چاوانی نەخۆشت یەک نەفەس1969سابیری
ئەی مەسیحا لەب بە چاوانی نەخۆشت یەک نەفەس مەرحەمەت کە وا پەرێشانم عیلاجم چوو لە دەس
یارەکەم مەیلی ڕەفیقی ناکەس و ئەغیار ئەکا ئەی درێغا ئارەزوو ناکا ببێتە یاری کەس
دائیمەن کونجی دەروونم پڕ لە خاری بێ گوڵە قەت بە دەستی خۆمەوە نەمدی گوڵی بێ خار و خەس
بۆ جەفاکاری هەمیشە خۆی موهەییا کردووە بۆ بەجێهێنانی وەعدە موتڵەقا ناکا هەوەس
خۆت ئەزانی خۆ دەساژۆ، بەستنی پێ، ناتەوێ بۆ مریشک و جووجەڵە نەججاڕ ناتاشێ قەفەس
خۆ لە بەدبەختی شەو و ڕۆژێکی خۆشیمان نەدیت ڕۆژ گریانە بە شەو شینە لەباتی شەوچەرەس
کاروان دەرچوو لە شار و سابیری تۆ خەوتبووی وا دەزانم گوێت گرانە نابیسی دەنگی جەرەس
بێ بەڵابی حەز لە یاری و کۆمەڵی ئەغیار ئەکەی بۆ گرووهی خۆشەویستیت جارێکی ناکەی هەوەس
سابیری تەعمیری نەخشی خانوو و مانوو تابەکەی؟ کێوی عومر و دین ئەوا هەردوو کە هێنایان هەرەس


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).