ئەی مەسیحالەب بە چاوی تۆ عیلاجم چوو لە دەس
Appearance
ئەی مەسیحالەب بە چاوی تۆ عیلاجم چوو لە دەس | بۆ خودا ڕۆژێ نەهاتیتە سەرینم یەک نەفەس |
من کە مردم دێیە سەر قەبر و جەنازەم شین ئەکەی | فائیدەی چی ئاوڕشێنی خاک و خوڵ و خار و خەس |
بولبولی دڵ بۆ گوڵی ڕوخسارەکەت ئەی غونچەلەب | شیوەن و زاری دەکا هەروەختە بشکێنێ قەفەس |
حەز لە یاری و تێکەڵی ئەغیار ئەکەی وەجهی چییە؟ | دەفعەیێ بۆ جانبی یارانی خۆت ناکەی هەوەس |
کۆمەڵی بێگانە دائیم مەستی عەیش و عوشرەتن | دوور لە تۆ بۆ ئێمە هەر شینە لە جێگەی شەوچەرەس |
دەستی من کۆتاهـ و خورما بەرز و باڵای ئەی خودا | تۆ سەبەبسازی بکەی ڕۆژێ کە خورما بێتە دەس |
سابیری تۆفانی چاوی پڕ بە عالەم مەوج ئەدا | زۆر نەماوە کێوی عومری دوور لە تۆ بێنێ هەرەس |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|