ئەی موسوڵمانان خودا لێمان قەبووڵ ناکا کە وا
Appearance
ئەی موسوڵمانان خودا لێمان قەبووڵ ناکا کە وا | وا بەجارێ دینی خۆمان نایە سەر نان و کەوا |
حوببی دونیا زەوقی دینداری لە دڵمانا نەهێشت | شەرمەزاری هەردوو دنیا تابیعی نەفس و هەوا |
تابەکەی عاسیگەری و بێ تاعەتی و دووریی خودا؟ | بۆ تەمێ نەگرین لە بابا ئادەم و دادا حەوا |
یادی حەق و مردن و ڕۆژی قیامەتمان نییە | جوملە مەعلوولی گوناح و بێ حەکیم و بێ دەوا |
ڕاستی دونیا هیچ وەفا و ئاسایشی تێدا نییە | هەرچی تێ فکرێ پەرێشانە، فەقیر و بێنەوا |
دوور لە چاکانی لە چارەی بێ فەڕیدا سەد بەڵا | پادشاهـ موحتاجە بۆ دوو ئانە خەرجی بێنەوا |
سابیری ئەحواڵی ئەم دونیا مەگەر خوا چاکی کا | تۆ مەڵێ عالەم وەها، خەڵکی نەڵێ ئەو شێخە وا! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|