ئەی لە چۆلی غەفڵەتا هەر ڕەوکەوانی چارەوا
Appearance
ئەی لە چۆلی غەفڵەتا هەر ڕەوکەوانی چارەوا | ڕۆژ و شەو ویردی زوبانت ئەم بەرخە وا ئەو کارە وا |
ئەسڵ و نەسڵی خۆت بزانە هات و چوونت تێبگە | بابەگەورەت حەزرەتی ئادەم سەفا داکت حەوا |
خالقت کێیە ئیتاعەی پێ بکەی ئەی بێ خەبەر | حەیفە لەو عاسی ئەبی کەوتوویە دووی نەفس و هەوا |
خەوفی مەولا بێنە دڵ ئەی غافڵی بێ عەقڵ و هۆش | تا نەبی ڕۆژی قیامەت تووشی دەردی بێ دەوا |
ئەلبیسەی تەقوا لەبەرکە سوننەتی پێغەمبەرە | پیاوی دانا دینی دانانێ لەسەر نان و کەوا |
تەسوییەی ڕێی خاس و عام و تەرکی ڕێگەی دین ئەکەی | ئەی مهەندیس ئەی تەریقی خاس و عام و پێشەوا |
تەسوییەی خاشاکی ڕێگەی دین نەکەی بێ حاسڵە | خۆ بە بەیداغ و عەلەم نابی بە شێخ و پێشەوا |
سابیری تۆ تەسوییەی ڕێی دینی خۆت ناکەی، ئەڵێی | ئەم مەلا و شێخە وەها ئەو جاهیل و دەروێشە وا |
سابیری وا چاکە تا ماوی لە دونیا عومری خۆت | سەرفی مەولا کەی لەمەولا، تەرکی ماڵ و ماسیوا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|