ئەی لوعبەتی تەنناز و دڵئارام و پڕ ئەفسوون
Appearance
ئەی لوعبەتی تەنناز و دڵئارام و پڕ ئەفسوون | ئەی شاهیدی پڕ ناز و سوخەن جۆی و سەمەنگوون |
هەر من بەتەنێ شیفتەیی تەلعەتی تۆ نیم | عالەم بەسەری نێرگسی فەتتانتە مەفتوون |
فەرمووتە: کە فیردەوسی بەرینە، ڕوخی زیبات | گەر جەننەتە بۆ خوابگەهی دوو بەچە ئاهوون؟ |
شاعیر دەهەنی خونچەیی تۆی شوبهی بەگوڵ کرد | نەیزانی، خەتای کردبوو، وەڵڵاهی بەشەڕ چوون |
فەرمووت: کە ئەدەب دڵ نەشکێنێ بەجەفای تۆ | چۆنم نەشکێ شووشە، کە ئاماجی ڕوخام بوون |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|