Jump to content

ئەی لایە لایە حەسەن لای لایە

From Wikisource
ئەی لایە لایە حەسەن لای لایە (1965)
by مینە جاف
304122ئەی لایە لایە حەسەن لای لایە1965مینە جاف

فەهیمە خانی هاوسەری کەریم بەگ لایە لایە بۆ حەسەنی کوڕی ئەکات

ئەی لایە لایە حەسەن لای لایە لە خوام تەڵەبە بگەیتە پایە
پایەت بڵند بێ بەرز بێ مەقامت بەو شەرتە سەربەرزیی کورد بێ مەرامت
غایە و ئاماڵت حوڕڕیی کوردان بێ ڕۆحت فیدایی ڕێی نیشتمان بێ
چاوت لە بەرزیی ژینی وڵات بێ گیان بەخت کردن لە لات خەڵات بێ
کۆرپەم گوێ بگرە لە دەنگی دایە بە دڵی خوێنین بۆت ئەکەم لایە
پەردەی دڵەکەم پڕ لە خوێناوە بۆ زەلیلی کورد جەرگم بڕاوە
هەی لایە لایە حەسەن لای لایە لە ژێر دەستی زوڵم دەر بچووینایە
کۆرپەم نازانم بۆچ خەوت نایە ئێشی زەلیلی کورد لە دڵتایە
بۆیە من شیری سپیت پێ ئەدەم بە خوێنی جگەر پەروەردەت دەکەم
سەر و گیان و ماڵ گشتی فیداکەی قەومەکەت لە ژێر شەقان ڕەها کەی
ڕۆڵە پێت ئەڵێم تۆ کورد زوبانی تازە نەمامی باغی کوردانی
دەخیلت ببم کۆرپەی نەخشینم تازە گوڵغونچەی گوڵزاری ژینم
کە پێ گەیشتی ئەمەت تەگبیر بێ ئەم کزی کوردەت دایم لە بیر بێ
قەت تەخسیر نەکەی بە ڕۆح و بە گیان تا وەر ئەگری تۆڵەی کوردستان
ئەی لایە لایە حەسەن لای لایە نازانم بۆ چی تۆ خەوت نایە
ئەڵبەت تۆش وەک من دڵ پڕ برینی بۆ کوردی بەدبەخت جگەر پڕ خوێنی
ئێشی کوردستان تۆ لە تۆی دڵتە بۆیە بەم شەوە تەپاوە تلتە
حەسەن من هیوام وایە بە یەزدان زوو بێیتە بەرهەم بە عەقڵ و عیرفان
ببی بە ئەسباب بۆ یەکێتی کورد گەردەنی نیفاق بشکێنی ورد ورد
ڕۆڵە بۆ دنیا چاو لە خوار نەبی دوژمنی هۆزت بۆ ئەغیار نەبێ
نەبی بە خادم فکری ئەجنەبی قەومت نەفرۆشی بۆ سەر مەنسەبی
ئەی لایە لایە حەسەن لای لایە لەم گێژەی غەمە کەی دەرچووینایە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).