ئەی قەڵای شیروانە نەشئەی پارس جارانت هەیە
Appearance
بۆ قەڵای شیروانە
ئەی قەڵای شیروانە نەشئەی پارس جارانت هەیە | مەنزەرەی سەیر و تەماشای تاجدارانت هەیە |
بەم کراسی سەوز و زەرد و شینە وا کردووتە بەر | گەر لە ڕێی حەق لانەدەین جیێ شەهریارانت هەیە |
گردەکەت ڕازانەوە دیسان وەکوو باغچەی بەهەشت | وا دیارە مەیلی وەسڵی گوڵعوزارانت هەیە |
بەرق ئەدا سیروان لە بەر پێتا لە جەبهەی خۆرهەڵات | بەینی بین اللە ئەڵیێ زەوق و سەفای لوبنان و تارانت هەیە |
قیژەیی قوڵنگە چریکەی پۆڕە زیڕەی باڵەبان | قەهقەهەی کۆترە سەدای شاهینە سەیرانت هەیە |
دەشتەکەت ڕەنگین بووە ڕەنگ ڕەنگ بنەوشە ئاڵ و شین | زەرد و سوور و سەوز و مۆرچن لالەزارانت هەیە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|