ئەی قەمەر لەیل و بە ڕۆژ ئافتاب
Appearance
ئەی قەمەری لەیل و بە ڕۆژ ئافتاب | عاشقی ڕووت بوونە کەتان و کەباب |
عەکسی گوڵی ڕوومەتی تۆی دی بەشەر | بۆیە سروشکی بووە عەینی گوڵاب |
چا نیە بێ سووچ و خەتا ئەمکوژی | ڕۆژی قیامەت هەیە ئەکرێ حیساب |
ڕەحمی خودا بێنە دڵ و بەسیەتی | نیمە تەوانایی عیتاب و عەزاب |
بەختی منە وعدی تۆ ناکا وەفا | عەهدی تووە نەبوو دوعا موستەجاب |
بەم دڵی بیمارەوە دەستە و دوعام | یەک لە هەزارانی نەبوو موستەجاب |
هاتە سەرینم وتی: چی مەیل ئەکەی؟ | هاتە دەمی سابیری جووتێ عەناب |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|