ئەی فلس
Appearance
ئەی فلس! ڕۆحی ڕەوانم، تۆی پەنا و پشتی هەژار | دەستگیری عالەمی، مردوویش دەخەیتە ئیش و کار |
نەک منی پەڕگەندە نەمزانی بەڕاستی قەدری تۆ | زاهیدیش لام وایە بۆ تۆیە کەوا ئەخزێتە غار |
ئەی فلس! لای هەر کەسێک بی، هەروەکوو لێفەی قەوی | دائەپۆشی، گەر ببێ عەیبی بە خەروار و تەغار |
ئەی فلس! گەر تۆش نەبی، بارگیر کز و داماو ئەبێت | تێر لە کا و جۆی گەر نەکەی، لۆقەیشی نابێ تا بە غار |
چەند کەسم دی من لەمەوبەر تۆی نەبوو ناوی نەبوو | بۆت حیساب کەم ئێستە ئەشرافن هەتا دووسەد هەزار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|