Jump to content

ئەی عەزیزی ڕۆح و دڵ ئەی نووری هەر دوو دیدەکەم

From Wikisource
ئەی عەزیزی ڕۆح و دڵ ئەی نووری هەر دوو دیدەکەم (1965)
by مینە جاف
303815ئەی عەزیزی ڕۆح و دڵ ئەی نووری هەر دوو دیدەکەم1965مینە جاف
ئەی عەزیزی ڕۆح و دڵ! ئەی نووری هەر دوو دیدەکەم! سەد کەڕەت لات سەختە ئەمما ئەم سوئالەت لێ ئەکەم:
پێم بڵێ تو بی خوا ئەی یاری بێ میهر و کەرەم حووریی ڕەوزوەی جینانی یا گوڵی باخی ئیرەم
أم نجوم العرش، أم شمس علىٰ فوق العلم
وا لە حەسرەت دەردی دووریت دولبەرا دڵ سووتیام غەرقی ناوی بەحری غەم شێتی دەسی عیجز و مەراق
کوشتمت بە خوا بە ئێشی دووری و زەهری فیراق سەرکەشی عێلی گەڵاڵی شۆخی بابان و عیراق
نور ابصار العرب ظل روسائ العجم
دڵ بە تیری چاوی مەستت پێکیاوە توێ بە توێ ڕوو ڕەش و هاوارییە ئەی گوڵ بەدەن مانەندی نەی
سوێند بە خاڵی لێوی ئاڵت باوەڕم گەر پێ ئەکەی وەک تەبیب ئەر بێ عیلاجی ئەم برینانەم نەکەی
اعطك الروح لئن تقبله في حق القدم
قاتڵ ئەر تۆ بیت عەزیزم کوشتنم لا نیعمەتە فەخر ئەکەم پێوە بە چاوی مەستی تۆ بم دوولەتە
کێ بێ تۆ قەتڵی بکەی بێژێ لە گیانم زەحمەتە کوشتن و عەفوت لە لای من هەر دوویان هەر ڕەحمەتە
لو تمتني ترحمني لو تعفيني عين الكرم
موددەتێ بوو هەر وەکوو مەجنوون ئەسوڕیامۆ لە کۆت عاقیبەت ڕۆیمە سەر ئایینی سەنعان من لە بۆت
ناعیلاج ڕۆحم سپارد جانا بە دەس شیری برۆت ئاخری کوشتت بە هیجران ئاسکەکەی دەرماڵی خۆت
كم نديت بالنداء لا تقتلن صيد الحرم
بێ قەباحەت کوشتمت جانا ئەگەر ئینساف بدەی حەیفە بۆ تۆ وا بە قەولی موددەعی باوەڕ ئەکەی
دەک بەڵا گەردانت بێ وەک ڕۆحەکەم ئیقلیمەکەی کوشتمت ئەمما لە پاشانیش پەشیمانی ئەبەی
يا حبيبي بعد قتلي لا حصول في الندم
گشت جهان گەڕیام و جانا دەی نەکەوت لای کەس دەوام شێتی خاڵی سورمیەیی و شەیدایی ئەگریجەی سیام
ئەی نگاری مانگ ڕوو ئەی یاری بێ میهر و پەیام سەد کە مەحزوون و نەخۆش بم نامەکەت گەر بێتە لام
يندفع حزني و ما يبقىٰ من القلب الم
وا هوجوومی کردە سەر دڵ چاوت خۆی و تابوری ئاری تێبەردا ئەسووتێ میسلی شەمعی کافوری
وەک لە دونیادا عەزیزم تۆ لە جەرحم نابوری گەر وەکوو عیسا لە پاش مردن بە سەرما ڕابوری
تجمع العظم الرميم تحييني بعد العدم
ڕۆژێ زۆر غەمگین و عاجز بووم لە ماڵی «یومینا» چوومە ناوی باغەوە من بۆ تەماشا و سەفا
بیستم ئەم بەیتەی ئەوت قومری بە سەد شوور و نەوا چونکە نامەی دەردی کوردی قەت نەهاتە ئینتیها
تمت القرطاس جف الحبر وانشق القلم

1936/8


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).