Jump to content

ئەی شەربەکەم ئەی ڕەفیقی فائیق

From Wikisource
ئەی شەربەکەم ئەی ڕەفیقی فائیق (1952)
by فایق زێوەر
305192ئەی شەربەکەم ئەی ڕەفیقی فائیق1952فایق زێوەر
ئەی شەربەکەم ئەی ڕەفیقی فائیق ئەی بێ غەم و هەم لە گشت عەلائیق
ئەی سەنعەتی شاری جوانی بەغداد وەی لابەری تێنوێتیی پەریزاد
بۆ نازکی هەروەکوو بلووری غەم لابەر و، باعیسی سرووری
من خزمەتی تۆ بە فەرز ئەزانم هەر ڕەونەقی تۆ ئەبێ نیشانم
جوابم بەرەوە ئەکەم سوئالێ ئەم حەسرەتە با نەنێمە چاڵێ
بۆ چ دائیمی خاڵییە دەروونت سەرەڕای ئەوە گەرمە ئاوی ڕوونت
ئەو پارەیە دام بە تۆ خەسار بوو یا تالیعی من خراپ و زار بوو
وەڵامی شەربەکە:
ئەی فائیقی کیسە پڕ لە درهەم وەی زاڵمی بێ غەمی موعەللەم
ئەوسا کە منت کڕی لە بەغداد دوورکەوتمەوە لە خزمی دڵشاد
چۆن تۆ دڵت وەک تەنوورە بۆ خوێش بۆ گەرمی منیش وەهایە ئەندێش
وەک تۆ لە فیراق ئەڕێژی فرمێسک تەبعەن کە منیش هەمە ڕەگ و ئێسک
ئاو دێتە دەرێ لە هەردوو چاوم دڵ گەرمم و لەت بووە هەناوم

1939/07/28
ئاڵتوون کۆپری


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).