ئەی شێخی تەکیەزل و خانومانی دین بچووک
Appearance
ئەی شێخی تەکیەزل و خانومانی دین بچووک | وەی پیری دەعیەزل و گرانجان و عەقڵ سووک |
بۆ مەنفەعەت ئەچیتە پێشەوە برا گەورەکەم | ڕۆژی سەخا ئەکەویتە دووا وەک برابچووک |
ئەمڕۆ بە باڵ و پەڕی دەوڵەمەندی ئەفڕی و سبەی | باڵ و پەڕت لە دۆزەخا ئەبێ هەڵەپڕووک |
چونکە خودا گرانی و حوڕمەتێکی دا بە تۆ | لائیق نییە بڕوانییە ئێمە بە چاوی سووک |
سەد کە ساحیبی دینار و دەرهەم و شەوکەتی | وێرانە باغ و زەراعەتی دینت بە دووک و شووک |
هەرچەندە گفتوگۆم خۆش نییە لە کن عەوام | بۆ عیللەتی دەروون خاسترە لە حب الملوك |
باوەڕبکە قسەکانم هەموو کۆک و بێ غەشە | گەر عەیبی لێ ئەگری وەرە بکۆکە چرووک |
هەرچی بڵێم بە قەوم و بێگانە فوجئەتەن | ئامادە لەسەر چۆک و ئەمدەنە بەر چەپووک |
هەر پووکەپوکتە گوێزی پووک ناشکێ بە پووک | ئەی پیری سەرسپی سووکەسووک مەکە لە دەوری بووک |
خامۆش سابیری کە نەسیحەتشنەو نەما | نووسراوی خۆت بشارەوە مەزرووف و سەر بلووک! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|