ئەی شوعاعی حوسنی تۆ ڕۆشن دەکا تیرە موغاک
Appearance
ئەی شوعاعی حوسنی تۆ ڕۆشن دەکا تیرە موغاک | خۆری یا حوور و پەری یا ڕۆحی! ئەی روحي فيداك؟ |
فەرموو سەیری کە نەخۆشانت کە موشتاقن بە جان | با وجوودی ئافتاب گەرچی دەبێ شەونم هیلاک |
کاشکێ ڕۆژێک دەهاتی دەس بە تیغ و خەشمناک | خۆم بە یەکجاری دەکرد خەڵتان و غەرقی خوێن و خاک |
چاکی دامەن هەڵکە با چڵکن و خوێناوی نەبێ | چونکە جێی باڵایە دائیم ساحیبی دامانی پاک |
بۆ نومایش خۆی نیشان دا عومری خەڵکی دا بە باد | عادەتەن وەختێ کە خۆر هەڵدێ دەبێ شەونم بە خاک |
چاوەکەم ئوممێدی وەسڵی تۆیە مایەی ژینمە | با بە ڕووزەردی نەچێ ڕۆحم بە نێو ئەڕواحی پاک |
سابیری تێفکرە یارت لێوی خۆی بۆچ گەستووە؟ | یەعنی وسکوت! ئەم قسە بێسەرفە نازانم بە چاک! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|