Jump to content

ئەی دەلیلی بێ دەلیل و ئەی نەوایی بی نوا

From Wikisource
ئەی دەلیلی بێ دەلیل و ئەی نەوایی بی نوا (1965)
by مینە جاف
303688ئەی دەلیلی بێ دەلیل و ئەی نەوایی بی نوا1965مینە جاف
ئەی دەلیلی بێ دەلیل و ئەی نەوایی بی نوا ئەی ئەمیری بێ ئەمیر و ئەی خودایی بێ خوا
ئەی شەهەنشاهی سەری دین هیمی موڵکی لامەکان حامیی بێ مەرجەع و ئەی مەرجەعی گشت ئیلتیجا
دەستگیری زومرەیی داماو و مەحزوون و زەلیل هادییی بێچارەیی ئەوگاری بێ پشت و پەنا
مەڵهەمی زام و برینی کاففەیی خوێنی دڵان شەربەتی تەسکینی ئاری جەرگی پڕ سۆز و سزا
ئەی کلیلی پێوەن کراوی ئێش و خەم شەفیی بیماری مەعلوول و دەوایی بێ دەوا
ڕابەری ئاوارەیی سارایی پایانی دەرد و ئیلتجا لۆکسی ڕێگەی وێڵی هەردەی زوڵمەت و کەرب و بەلا
بۆ ڕجا دێنمە تکا، تا بۆم تکاکار بێ لەلات شوعلەیی نوور و سەفای سیمایی زاتی مستەفا
بمکە خاتر تاعەت و تەسدیق و تەقوایان هەموو کافەیی ئەسحاب و ئەهلی بەیتی بێ بۆغز و ڕیا
ئاگرینم، دڵ برینم، چاو نمینم، پڕ گرین بێ موعینم، دڵ خەمینم، ئێش لە لام بێ ئینتیها
گەستە جەرگم، خەستە مەرگم، زامە بەرگم، خوێن خۆراک زاردە ڕەنگم، قەتعە دەنگم، زۆر بە تەنگم ڕەببەنا
سا بە ڕەحمی خۆت خوایا، چارەیی ئەم کارە کە غەیری تۆ لای کێ بچێ مینە، دە هاوار هادیا


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).