ئەی دۆتەی شۆخی وەتەن
Appearance
ئەی دۆتەیی شۆخی وەتەن، دڵخواهی ڕەنگ و ڕوویی تووم | ڕۆحی ڕەوانم بمرمیش ئیللا لە باوەشت دەنووم |
دەستی لەملتایا ڕەقیب، چۆن بوو وەها بۆی بووی فریب | فەوتام لە داخی تۆ عەجیب، زەققووم ئەنۆشم زەهر ئەجووم |
شەو تا بەیانی نانووم، دولبەر برینداری تووم | لە کردەوە و کارم بووم، ئەم بیرە چبکەم بۆتە خووم |
ئەو وەختە عیشقت کەوتە سەر، لە جێ وو ڕێم بووم دەربەدەر | ئەی نیشتمانی خۆشەویست بۆ تۆ ئەوا ئاوارە بووم |
گیان لە باوەشت دەر ئەچێ، بۆ چیمەنی فیردەوس ئەچێ | ڕەنجت لەبیرم دەرئەچێ، گەرمە بۆ ئەوسا ئارەزووم |
دولبەر بەعەشقت دەمکوژی، پاش مردنیشم دەمگوشی | دەستت لە ملما دەممژی، ڕەحمەت دەنێرن گەل لە دووم |
وا خۆشەویستیت بوو بەغەم، جەرگ ئاگر و چاو پڕ لەنەم | بیرت لەسەر هیچ نابێ کەم، لاوازە گیانم زەردە ڕووم |
بۆ تۆ ئەوا ڕیسوا بووم، تاکم لە عالەم جیا بووم | دێوانە وو شەیدا بووم، دنیایی پڕ کرد هایو هووم |
بۆ تۆ ئەسیری بوو بەپەن، دایم بەبەد ناوی ئەبەن | ئەی دۆتەیی شۆخی وەتەن، دڵخواهی ڕەنگ و ڕوویی تووم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|