Jump to content

ئەی خودایە من لە تۆ ئەلتاف و ئیحسانم ئەوێ

From Wikisource
ئەی خودایە من لە تۆ ئەلتاف و ئیحسانم ئەوێ (1952)
by فایق زێوەر
304893ئەی خودایە من لە تۆ ئەلتاف و ئیحسانم ئەوێ1952فایق زێوەر
ئەی خودایە من لە تۆ ئەلتاف و ئیحسانم ئەوێ دەفعی جەهلی میللەتی کوردی پەرێشانم ئەوێ
بۆ هەژاریی کوردەواری وا پڕاگەندە و زەبوون یەکیەتی و سەربەستیی و ئەخلاق و ویجدانم ئەوێ
تا نەمێنێ باری جەهلی فەردی میللەت یەک بەیەک ڕێگەی ڕاست و حەقیقەت، عیلم و عیرفانم ئەوێ
لەم جەوانانە کە وا هاتوونە سەر ڕووی نیشتمان چەرچل و ڕوزفلت، ئەتاتورک و ڕەزاخانم ئەوێ
چونکە وابێ نەشئەیە خاکی وەتەن، پڕ زیللەتە زەمزەمەی فەسڵی کەریم خان، دەوری بابانم ئەوێ
دەردی کورد زۆر بێ دەوایە باعیسی فەوتاندنە ئەی خودایە بۆ دەوای ئەم دەردە، دەرمانم ئەوێ
ئەی ڕەفیقان گشت وەرن هەوڵێ بدەین تا سەرکەوین لاوی زیرەک، کوڕی ئازا، شێری مەیدانم ئەوێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).