Jump to content

ئەی خودایە حاڵی عالەم حەقی شایانی نیە

From Wikisource
ئەی خودایە حاڵی عالەم حەقی شایانی نیە (1948)
by دڵدار
301821ئەی خودایە حاڵی عالەم حەقی شایانی نیە1948دڵدار
ئەی خودایە حاڵی عالەم حەققی شایانی نییە میحنەت و ئیدباری زۆر و شەهدی بێ ژانی نییە
سا ئەزانی بۆچ ئەمن وا مەعرەزی شەکوا ئەکەم تا بزانی قودرەتی تۆ حەددی ویجدانی نییە
زامەکەت بێ مەرهەم و بۆ گشتی عالەم سارییە دەردەکە زۆر نێش دار و قەتعی دەرمانی نییە
ڕێگەیی بەش کردنی ڕزقت لە دونیا شاهیدن هێندێ کەس ئەفرادی لۆرت و هێندێ کەس نانی نییە
ڕۆژێ فەرمووت ليس للانسان الا ما سعى هیچ کەسێیش هێندێ فەلاحی ئیش و کێڵانی نییە
ئیش ئەکات و ڕەنج ئەدات و ڕووت و قووت و زگ بەتاڵ ئاخری بێ سوود ئەمێنێ ساڵ کە بارانی نییە
دائەمێنێ ڕەنجەرۆ و دەست لە ئەژنۆ قوڕبەسەر ڕاستە شاهی بێ شەریک باکی گەدایانی نییە
سا لە ڕێگەی ژین دزینی مەڕ ئەکا گیسک ئەبا چونکە برسی و بێ نەوایە مایەیی نانی نییە
ڕۆژی هات و ڕۆحی دەرچوو لاشەکەی کەوتە سڕی لێی ئەدەن بەم گورزە گەورە وا کە ئیمانی نییە
سا بە سایەی قودرەتت بوو ماڵەکەی بێ بەهرە ما خۆ قەزایە سیرقەتی کرد ڕاستە گوومانی نییە
بۆچ لە دونیا ڕەنجەڕۆ بی بێنەوا بی ئاخیرەت چونکە وەک من غائیلەی دڵ عیززەتی گیانی نیە
گەر لە ئەفلاکا هەبایە حاکمێکی تر بەرقەرار... سا ئەچووم ئەموت: خودای من، سوودی ئینسانی نییە
ڕەنگە کەمدیدە و مەلایان هانی خەڵکی وا بدەن کوشتنی دڵدار حەڵاڵە چونکە ئیمانی نییە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).