ئەی خاکی وەتەن قوڕ بە سەر و بێ سەر و پا خۆم
Appearance
ئەی خاکی وەتەن! قوڕ بە سەر و بێ سەر و پا خۆم | بۆ بێ هونەری ئەهلی وەتەن، شێتی جەفا خۆم |
جێ ماوە وەتەن، بۆ وەتەنم غەرقی فەنا خۆم | پەستر لە هەموو هاوسەر و هاوماڵ و برا خۆم |
دوور کەوتە و ئاوارە لە هەر سەیر و جەفا خۆم | |
ئەی خاکی وەتەن بۆ چی نەما غیرەتی شێران؟ | ئەی خاکی وەتەن بۆ چی نەما بەزمی دلێران؟ |
کوا سەڵتەنەتی عێلی بەبە و شاکەل و شیروان؟ | بۆ مسڵەخی پڕ خوێنی ئەسیران و هەژاران |
دەک لاڵ و کەڕ و کوێر و کز و شێخ و مەلا خۆم | |
ئەی کاغەزی تەرفیعی وەتەن! بۆ چی دڕاوی؟ | ئەی ڕەونەقی بازاڕی وەتەن! بۆ چی نەماوی؟ |
ئەی خەنجەری شێرانی وەتەن! بۆ چی شکاوی؟ | ئەی خاکی وەتەن! چونکە وەها خەستە کراوی! |
گەر شینت نەکەم، ڕووڕەشی دیوانی جەزا خۆم | |
بۆ سەر کزی ئەم هۆزە دڵ و جەرگ برینە | بۆ شینی وەتەن، چاوی خیرەد پڕ لە گرینە |
بێ شێریە ئەمڕۆ کە وەها بێشە حەزینە | نووری بەسەری ئەهلی هونەر تانەیی شینە |
بێ ئالەت و شمشێر، لە مەیدانی وەغا خۆم | |
ئەی خاکی وەتەن بۆ چی وەها کوێرە وەجاخت؟ | پەژموردە و بێ ڕەنگە، هەموو چیمەن و باخت؟ |
پڕ لە ستەم و جەورە یەقین، دەربەن و شاخت | ئەی خاکی وەتەن! وێردی شەو و ڕۆژە لە داخت |
بۆ بێ کەسی ئەم خاکە، دەسا بەندی بەڵا خۆم | |
قانع! وەرە ئەم جارە، دە غەوغایێ بە پا کە | بۆ خاکی وەتەن فەرزە بە دڵ ڕۆح بە فیدا کە |
پیراهەنی بەدناوی، بە نامووسی کەوا کە | سەف بگرە بە کوردان و لە چۆپیوە سەما کە |
ئەو وەختە بڵێ خاوەنی هەر بەزم و هەرا خۆم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|