ئەی جیهانی زەڕڕەیی خورشیدی حوسنت عام و خاس
Appearance
ئەی جیهانی زەڕڕەیی خورشیدی حوسنت عام و خاس | عاجز و پێکاوی غەمزەت ڕۆستەم و سەعدی وەقاس |
تۆ کە لەیلی ئاگرت بەردایە دڵ مەجنوونی خۆت | بۆیە وا ئێستاکە دەمبینی وەکوو دووکەڵ ڕەقاس |
تا نەسووتێنن لەشی خۆیان هەوادارانی ڕووت | شوبهی پەروانە لە خەوفی عەشقی تۆ نابن خەلاس |
دووڕڕ و گەوهەر کێ لە قووڵی بەحر و دەریا دەرئەکا؟ | تا نەکەن تەرکی وجوود و ما ملك نەوعی غەواس |
سابیری دووڕدانە داپۆشە لەبەر چاوی عەوام | کێ لە قیمەت دووڕ و گەوهەر تێدەگا ئیللا غەواس |
ڕیش و پرچ و هەم عەمەل ناتباتە جەننەت تێبگە | تەوبەیی خالیس مەگەر بتکا لە ناروڵڵا خەلاس |
واز لە سەر هێنان و بۆ گەوهەر لە بەحرا غەرق بوون | سابیری نایێ لەدەستی هەرکەسێ ئیللا غەواس |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|