ئەی بە شیرینی لە مەحبووبان ئەسێنی خەرج و باج
Appearance
ئەی بە شیرینی لە مەحبووبان ئەسێنی خەرج و باج | وەی غوڵامی تۆ هەموو سوڵتانی خاوەن تەخت و تاج |
ئەی بە غەمزەی چاوی بیمارت هەموو عالەم نەخۆش | وەی بە ئەنفاست شفا یابند گرووهی نامیزاج |
ئەی بە نیگای چاوی بیمارت هەموو عالەم نەخۆش | وەی هەموو عالەم بە ئەنفاسی مەسیحت ئیحتیاج |
تا لەسەر چاوی نەخۆشت بێ تەبیب بانی برۆت | هەرچی تێفکرێ پەرێشان و بە لوقمان ئیحتیاج |
نەقدی جان و دڵ وتم قوربانی بەر پێت کەم وتی: | خۆ لە شاری ئێمە ناچێ شێتە نەقدی بێڕەواج |
تا سەبا ڕێی کەوتە نێو گوڵزاری حوسنت ئەهلی دڵ | ناخەون شەو و تا بەیانی پادشاهـ و میر و حاج |
سابیری هەر چاوەڕێ بوو تۆ کە ئیفای وەعدە کەی | هەر نەهاتی چاری دەردی کەی ئەناڵێ ناعیلاج |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|