ئەی بادی شەماڵ
Appearance
ئەی بادی شەماڵ، ئەی بادی شەماڵ | پۆستەی هەوایی دڵەی پر زووخاڵ |
دەستم دامێنت، ئەچی بۆ کوێندەر؟ | ناچی بۆ کۆیی مەئوایی دولبەر؟ |
وەک عارەب دەخیل گەر چووی بۆ ئەولا | مەوەستە تاکوو بەردەمی لەیلا |
مەوەستە تاکوو لای شۆخێ کەوا | تیری نیو نیگای، لە دڵدا ڕووا |
لەم چەم و بێشە و هەردە و کێوانە | پێی بڵێ، قوربان لەم ڕێگە و بانە |
شێتێکی ڕیسوا و ڕووت و قووتم دی | فرمێسکی ئاڵی وەک یاقووتم دی |
ڕوو لە خۆین خاڵی زەعفەرانم دی | چاوی لێڵ و وێڵ پڕ گریانم دی |
هەیکەلی مردووی بەس ئیسقانم دی | قەدی چەماوەی وەک کەوانم دی |
دیتم کە جارجار ئەو لێوبەبارە | دەست هەڵئەبڕێت و تۆی لێ دیارە |
چونکە خەیاڵی بەژن و باڵاکەت | تیشکی ڕووناکی شەوقی لالاکەت |
نێرگزی شەهلای چاوی خومارت | خەرمانەی زوڵفی ماهی ڕوخسارت |
فریشتەئاسا ساتێ هەزارجار | خۆی نیشان ئەدا خۆی ئەدا حەشار |
ئیتر هەر جارە، ئەو ماڵ وێرانە | ئەو کەژ مەسکەنە، هەرەی شارانە |
هەروا تێ ئەگا جەژنی ویساڵە | نازانی «تۆ» نیت، وێنەی خەیاڵە |
دەست درێژ ئەکا بە ناکامەوە | بە جەرگی سووتاو دڵ بە زامەوە |
کە لێی ون ئەبێ بانگ ئەکا: هەی یار! | بە کوڵ ئەگریێ: هاوار هەی هاوار! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|