ئەی بادی سەبا هەستە بڕۆ بۆم بە وەکالەت
Appearance
ئەی بادی سەبا هەستە بڕۆ بۆم بە وەکالەت | بۆ خزمەتی ئەو یارە عەزیزە بە دەلالەت |
عەرزی بکە خوا بیگرێ لە بۆ عەهد و وەفاکەی | هەڵنەبڕێ هەتا ماوە ئەبەد چاوی خەجاڵەت |
من بووم سۆپەری چاوی بەد و ئاخری چۆن بوو | پاداشی هەموو چاکەیەکم، شەرتی عەداڵەت |
وەڵڵاهی نەبووم موستەحەقی ئەم هەموو زەجرە | کە پێی گوتم بمهاوێژە ناو چاهی زەلالەت |
ڕۆژی ئەزەل ئەبوایە نەچوومایە مەسافی | نەمزانی ملم بشکێ ئەمەم کرد لە جەهالەت |
خێرم لە تۆ ناوێ، وەرە لێم لادە شەڕیشت | دەس هەڵگرە لێم تۆ بی و خودا بەسیە ڕەزاڵەت |
تا ماوە حەیاتم تەرکی بکەم بەزمی حەریفان | چۆن جارێکی تر خۆم بخەمە بەحری مەلالەت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|