Jump to content

ئەڵێن بێستوون عەشق لە بنی کەند

From Wikisource
ئەڵێن بێستوون عەشق لە بنی کەند (1950)
by پیرەمێرد
305501ئەڵێن بێستوون عەشق لە بنی کەند1950پیرەمێرد
ئەڵێن بێستوون عەشق لە بنی کەند فەرهاد شۆرەتی زۆری بازووی سەند
ڕۆستەم کەرێ بوو لە سیستان دا فیردەوسی ئەوی بە «یەل» نیشان دا
عەنتەری پێ پان، مێمڵی خڕنووک چۆن داستانی کەوتوەتە کەرکوک
فەقێ حەمدێ بوو لە دارەشمانە هەرچی هەڵدەسێ ئێستا بابانە
ئەتگوت هەورامان، هەی هەورە ئامان هەورە تریشقەت وا لە ئاسمان
لەلایان وابوو کە سان بجمێ بە ڕم حەساری بەغدا ئەڕمێ
ئەڵەمان لە پێش شەڕی گەورەدا ئەیانگوت لەگەڵ ئاسمان دەور ئەدا
هەر «ئەلئەمان» بوو لەدەست ئەڵەمان کەڵەمە کرا وێنەی گای تاڵان
هەر چەند کە ئەمڕۆ پەتی پچڕاوە پچر پچڕە، لا هەڵپچڕاوە
ئەمساڵ «کریسمیس» کەوتە ناو جەژنان زاتەن دەمێکە میلادە ساڵمان
«پواسون، داوریل» کۆن بوو لێی تێر بووین کەرنەڤاڵ ما بوو، وا ئەویش فێر بووین
دیسان بەمانەیش ناحەسێینەوە ئەچینە بەغدا هەروا دێینەوە
مەترسن لە شەڕ کە شەر ئاوسە کە زستان ڕۆیی بای دار ئاوسە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 589
1940/01/04


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).