ئەڵێن: هار چل شەو ئەژی درۆیە
Appearance
ئەڵێن: هار چل شەو ئەژی درۆیە | کوا لە ماڵی هار شین و ڕۆڕۆیە |
کوشتەی عارەقمان، وا لە پێش چاوە | ئێواران هیچمان لە بیر نەماوە |
ئینسان لە نیسیان دروست کراوە | چاوی بە پەردەی غەفڵەت پۆشراوە |
تا ساتمە نەکا چاو هەڵ نابڕێ | ئەکەوێتە چاڵ پەلوپۆی ئەبڕێ |
بەدکار لە چاکە خراپەی چی دی؟ | ئاواتی بەدی خۆی دێنێتە دی! |
ئەزانی خوا بۆچ بەد ئەژێیێنێ | ئەگەر بەد نەبێ بەدکار نانوێنێ |
تا نەمان بەنە گردەکەی سەیوان | چاکە و خراپە نایێتە مەیدان |
قورمەی وەزیفە کە بوو بە کفن | دەست و پێ لە پیاو ئەبێ بە دوژمن |
کە مەڕنەمووکە چاو زەق کاتەوە | ئاغایی لە بیر پیاو ئەباتەوە |
ئەمانە ویزەی بەرگوێی بێعارە | کەس ناڵێ مردن هەیە لەم شارە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 483
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|