Jump to content

ئەگەر مەجنوونی ڕووسارام لەبەر ئەو پەرچەمە تاتای

From Wikisource
ئەگەر مەجنوونی ڕووسارام لەبەر ئەو پەرچەمە تاتای (1965)
by مینە جاف
303980ئەگەر مەجنوونی ڕووسارام لەبەر ئەو پەرچەمە تاتای1965مینە جاف
ئەگەر مەجنوونی ڕووسارام لەبەر ئەو پەرچەمە تاتای وکوو سەنعان ئەگەر تەرسام لەبەر ئەو ڕوومەتە زێبای
ئەگەر وەک بولبول ئەناڵێنم لەبەر کوڵمە گوڵ ڕەنگەکەی ئەگەر کۆکۆمە وەک قومری لەبەر قامەتە ڕەعنای
مەدە تانە مەکە وەعزم لە ئەم ئەحواڵەدا وەعزێ کە من مەعلوومە لێم گیانە دەوای ئەم دەردە ناپەیدای
زولەیخا ناو دڵی پڕ خوێن شەهی پەروێز چوە ئەرمەن تەماشای بەیتی شیرین کە چ جێگەی ئەم دڵە شەیدای
عەجەب دەردێکە بێ دەرمان بەڵایی عەشقی مەهڕوویان ئەبێتە واتەیی دەوران ئەگەر ئیسکەندەی بڕنای
لەوێدا مولکی جوانانە گەدا لێل شاهـ یەکسانە بە دەستی عیشقەوە ئەگری ئەگەر جەمشید ئەگەر دارای
ئەبینم دڵ بریندارە ئەبینم لاشە بیمارە جگەر پڕ زووخ بە عیشوەی ئەو پەری سیمای
برا سەرباسی دونیا خۆم بە دڵ غەمبار و ڕیسوا خۆم چییە ئەم دەردە یاڕەببی کە وەک سەودا لە گیانمدای
لە هەر جێگایێ دانیشم بە گریان ئەیکەمە گوڵشەن هەوای سەیرانت هەس جانا بفەرموو نەوبەهار لەیرای


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).