Jump to content

ئەگەر لە نوێژا ڕیا بنوێنی

From Wikisource
ئەگەر لە نوێژا ڕیا بنوێنی (1950)
by پیرەمێرد
305519ئەگەر لە نوێژا ڕیا بنوێنی1950پیرەمێرد
ئەگەر لە نوێژا ڕیا بنوێنی خۆت و خەڵک و خوا ئەخەڵەتێنی
هەندێ کە «زیافەت» بە سەلەم ئەدەن چاوەڕێی هەلن تۆڵەیێک بدەن
هەندێ کە میوان نانێکیان ئەخوا ئەبێ «موسهیلی» بۆ بێ دوابەدوا
پیاوێ بە پیاوێک ئەڵێ بە تانە دوێنێ خوشکەکەت چۆتە کارخانە
ئەڵێ چۆن؟ بەڕاست ئەمە دێتە دی؟ ئەڵێ ژنەکەم بە چاوی خۆی دی
قەدری مانگ نییە تا دەگاتە شەو گەرما ئاوی سارد ئەخاتە برەو
بەنیادەم زادەی «قەترەمەنی»یە کە کەوتە ڕووی کار «هەزار مەنی»یە
بە بایەک هەموو عەیشی بەبایە کە کەوتیشە ئاو وا لە خاکایە
ئەوی ئەزانی بۆت ناچیتە خاک مێردی ژن ئەیبا، بیخۆ بە بێباک
کوڕت جاهیل بێ ڕەنجت بە بادە میرات میقرۆبی شەڕی ئەولادە
بە ڕەنجی شانی خۆت بژی بەستە پارەی میراتی وەک چڵکی دەستە
قومار لە هەموو فیعلێ بەدترە «مەحبووبە» و «شەراب» بەلەزەتترە
کە بیبەیتەوە قەدری نازانی لەگەڵ دۆڕاندت دڵ پڕ لە ژانی
ئەم پەندە خەرجی پیاوی فەقیرە دەوڵەمەند لە کوێ ئەمەی لە بیرە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 607
1940/08/29


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).