ئەگەر لوتفت ببێ ڕۆژێ بپرسی چۆنە ئازارت
Appearance
ئەگەر لوتفت ببێ ڕۆژێ بپرسی چۆنە ئازارت | ئەکەم گیانم فیدای زارت کە ناوم بێتە سەر زارت |
فەلەک زانی کە ئەشعارم لەسەر ئەوسافی ڕووی تۆیە | «شکاندی پەنجەکانم تاکوو نەنووسم وەسفی ڕوخسارت» |
دەمێکە بێ سەر و شوێنە دڵی من، تازە پێم زانی | ئەسیر ماوە لە بەندی داوەکەی زولفی سیەهـ مارت |
مەکە مەنعم ئەگەر گۆشەنشینی خەڵوەتم ئیمڕۆ | هەمیشە دوورپەرێزم لێت لە ترسی تەعنەی ئەغیارت |
لەجیاتی ئەم هەموو قەهرەی لەڕووی تۆوە کە چێشتوومە | خوا نەمهێڵی گەر حەز کەم سەری موویە لە ئازارت |
سەبەب من بووم لە تەعریفی خەت و خاڵت کە وا ئیمڕۆ | لەناو جەمعی جوانانا شکور وا گەرمە بازاڕت |
لەسەر وەسفی گوڵی ڕووتا ئەبینم جوملە ئەشعارم | کە شیرینە بە شیرینی وەکوو لێوی شەکربارت |
لە هیچ لایێ، نەبێ لایێ عیلاجی دەردەدارێ کا | ئیتر عورفی بۆ لای کێ بەی بپرسێ دەرد و هاورت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|