ئەگەر دولبەر بەدڵ ڕۆژێ وەفا کا
Appearance
ئەگەر دولبەر بەدڵ ڕۆژێ وەفا کا | بە ڕووی ڕاستی ئیتر تەرکی جەفا کا |
سەر و ماڵم فیدای خاڵێکی هیندووی | ئەگەر تەرکی جەفا بەهری خودا کا |
خودا هەڵناگرێ ئەسبابی چی بوو | بەوێنەی پەرچەمی ڕۆژم سیا کا |
وەکوو ئێمە ئەگەر ڕۆژێ ڕەقیبێ | بە دەس جەور و جەفاوە موبتەلا کا |
بە سەرگەردی ئەبم ڕۆژێکی سەدجار | لەسەر ئێمە ئیتر تەرکی جەفا کا |
لەسەر چی بوو، گونەهـ چی بوو دڵی من | دووچاری زەخمی شمشێری قەزا کا |
وەکوو زانیومە دولبەر بێخەتایە | خەتای بەچچە بێ، نابێ خەتا کا |
بەناز و عیشوە تەشریفی بفەرموێ | برینی دەردی دڵ ئەمجا دەوا کا |
لە دونیادا هەتاکوو ماوە عورفی | لە خۆشییانا ئەبێ دائیم سەما کا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|