ئەگەر دانایت و هۆشت بە گیرە
Appearance
ئەگەر دانایت و هۆشت بە گیرە | لە ناو مەلان دا کام مەل بە شیرە |
مەڵێن مەبعووسی بە ڕا و تەدبیرە | قڕەقڕی قەل هەر بۆ هەنجیرە |
فڕکە فڕکی مەل لە شوێن دانەیە | هەر چەند قیسمەتیش ئاو و دانەیە |
چی بکەین هەی هاوار نەفس زاڵمە | من نەفسم تۆرا ئەمە حاڵمە |
ئەوی هەڵکردی بە ئەندازەیە | گوزەرانیشی بە شیرازەیە |
مەڵێن: ئەم خەڵکە وا تەمەعکارە | داوود پێغەمبەر کەوتە ئەم کارە |
دوایی پێغەمبەر ڕێی تەماعی بەست | پشتێنی لەسەر گۆشتەوە ئەبەست |
تورک وتوویەتی «بەتەر قارداشم» | «ازە جک اشم اغریسز باشم» |
هەیشە کە چاوی بە بانقەنۆت کەوت | بە غار بۆی ئەچێ نەوەکا بە ڕەوت |
بۆ دەوڵەمەندی «ڕەشت»ە ئەم بووکە | تا باری قورس بێ ئەو ئەڵێ: سووکە |
بگرە و بەردە بۆ لێفەی مەلایە | کێ دەڵێ دووگی چەور بە بەڵایە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 849
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|