Jump to content

ئەگەر بەڕاستی دۆستی یەک نەبین

From Wikisource
ئەگەر بەڕاستی دۆستی یەک نەبین (1950)
by پیرەمێرد
305516ئەگەر بەڕاستی دۆستی یەک نەبین1950پیرەمێرد
ئەگەر بەڕاستی دۆستی یەک نەبین هەڵکردمان نابێ پێکەوە بژین
کە تۆ بە دۆستی خۆتم نەزانی کاتێکت زانی کە تێم نەهانی
بیانووی تۆرانت وا لە دڵایە ئەڵێی بانێکە و دوو هەوای تیایە
کە زانیم دەستت کرد بە جرت و فرت پێم بڵێی سندان ئەڵێم قوزەلقورت
کە تۆ بە سایەی منەوە «بەگ» بیت بۆچی وا دەکەی پێت بڵێم تۆ چیت
کە لە ئاوێنەی دێودا خۆتت دی ڕۆستەم و دێوی سپی دێتە دی
خۆت دا لە قەڵبە بەرگت ئەدڕێ توندی ڕاکێشی هەودا ئەپچڕێ
پیاو لەبەر چاوی ئەسپا وەک دێوە بۆیە بەو بچووکیە لای ئەسپ خێوە
نە لە بەرێمە نە لە پشتێمە بۆرە سوارم ڕۆ لە جێی گشتێمە
هەندێکمان بووینە پەپوولەی زێڕین ئەسوڕێینەوە لە دەورەی پەرژین
ئەنیشینەوە و گورج هەڵدەفڕین وەک جل بگۆڕین وا دۆست ئەگۆڕین
ئەم ساڵ ئەم شارە بوو بە گوڵستان هاتوونە سەیران پۆلی چاومەستان
یاخوا لە فیتنەی چاوی بەد دوور بین با ساڵێ لە ناو گەلدا ڕووسوور بین
خوا بیدا و قەدری یەکتر بزانین دەستی یەک بگرین لە ئاسمانین

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 604
1940/07/25


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).