ئەگەرچی دڵ بە ڕۆژی عاریزت سووت
Appearance
ئەگەرچی دڵ بە ڕۆژی عاریزت سووت | بەلێ وا عادەتە بۆ عاشقی ڕووت |
نییە ئیحتیاجی پابەندیم بە قوربان | کە گیراوم بە داوی تاری گێسووت |
بە ناری عیشقەوە مەمنێژە جانا | دەسووتێنی بە بیللا کفن و تابووت |
بە غەمزەی تۆ برینی من هەزارە | موژەت بەسیە لەگەڵ ئەبرۆت مەکە جووت |
بە کوفری زولفەکەت دڵ وەرمەگێڕە | کە سالیکە لە بۆ میحرابی ئەبرووت |
بە خەنجەر چارەیی دڵ ناکرێ وا | گرفتارە بە سیحری چاوی جادووت |
بە سەر سەودا دەکا سافی بە ڕووی تۆ | میانی پێچی پەرچەم، خاڵی هیندووت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|