ئەژدەها، کاتێ هاتە هەڵکێشان
Appearance
ئەژدەها، کاتێ هاتە هەڵکێشان | تەوقی ئاڵتوونی دەکەن بە نیشان |
چنار کە زل بوو ئەوسا ئەیبڕن | هەودا درێژ بێ بۆ داو ئەیپچڕن |
ئەتەوێ بەدکار لە کۆڵ بێتەوە | دوعای بۆ بکە زوو بەرزبێتەوە |
گوناهـ وەک زرێ لەبەر ئەکرێ | ڕێی کاری تیری دوعا ئەبڕێ |
خوا مەلائیکەی شەڕی داناوە | کەچی لای بەشەر بەدکار بەدناوە |
عیزرائیل پیشەی هەر گیان کێشانە | کەچی خادیمی عەرشی ڕەحمانە |
خێر و شەڕ هەموو بە دەست خۆیەتی | نەفام لە ناودا چڵوچۆیەتی |
خۆت هەڵمەکێشە ئەی زەرەرپیشە | بە ئازایی تۆ نییە ئەم ئیشە |
تۆ گڵمتکێکی ناچیز و بێ کەڵک | دەستی قودرەتە ئەتهاوێتە خەڵک |
کە «ئێزەد» ویستی لە کۆڵ بیتەوە | بە میزی منداڵ ئەتوێیتەوە |
چرایێکی نوور خوا هەڵیگیرساند | نەفام فووی لێکرد! ڕیشی خۆی سووتاند |
ئەتوانن ماڵت لە دەست وەرگرن | ناتوانن ڕێگەی لای خوات ببڕن |
ئەو دەوڵەتەی لێت نادزرێ عیلمە | ئەوەی لە شەڕت لا ئەدا حیلمە |
مەتانەت وەفا و عەزمی تێدایە | ئاو تێدەپەڕێ و زیخ لە جێدایە |
منداڵ لەسەرخۆ پێدەگرێ و دەڕوا | بەرسیلە بە سەبر ئەبێ بە حەڵوا |
باخی چوارباخی ئەحمەد پاشام دی | ئێستا خەوێکە بۆم نایێتەدی |
چوار جڵد تەئریخی ئەمین زەکی بەگ | نامرێ و ناڕووخێ بە زۆری فەلەک |
حاجی بەگیش بوو بە وەسیلەی خێر | ئەو ئاوە جوانەی ئەخۆینەوە تێر |
ئیتر بزانین لەمەودوا کام پیاو | ئاساری خێرمان بۆ دێنێتە ناو |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 553 و 151
1938/03/10
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|