ئەو کەسەی ژینی کوردیم ناناسێ
Appearance
ئەو کەسەی ژینی کوردیم ناناسێ | قوڕگی ئەگوشم هەتا ئەتاسێ |
تەنافی ئەستۆم توندتر ڕاکێشە | هەتا دەپچڕێ بە گێرە و کێشە |
گوریسی هێند توند ڕاکێشا پچڕا | کەوت و تەتەڵەی سمتی وەرگەڕا |
بەڵام ئەو سمتی بە شەق خاراوە | پێستی ئەستوورە ڕەش هەڵگەڕاوە |
نازانم بەختی کورد بۆچ وا ڕەشە | لە مووچەی ڕەش و سپی بێ بەشە |
لیسی کوێریمان لێ کەوتۆتە ناو | کەس ناپارێزێ، ئەشکێ سەر و چاو |
ناچارین ئێمەیش لە ڕاستی کوێران | بۆ پارێزگاری دەست بەینە گۆچان |
چاومان لەوەبوو کە کوێخای خێڵێ | سەگ دەرکا و نووزەی نازی نەیێڵێ |
کەچی وا حۆل بوو زەق زەق ئەیڕوانی | لە چەند و چوونی ئێمەی نەزانی |
خوا یار بێ ئێمە ئەحمەدی سوارەین | خاوەن «قەدارە» و ساحیب نەقارەین |
سا، مێم بۆ بێنن بڕوانن نێرم | ئەو نێرە پیرەم بە مێچکە فێرم |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 824
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|